سی ئێن ئێن تورک: کاڵن جەختیکردووەتەوە وڵاتەکەی بەردەوامی بە شەڕی پەکەکە دەدات

زووم:

 

مەسعود بارزانی لەگەڵ راوێژکارى دەزگاى هەواڵگریی تورکیا کۆبووەوە، بارەگای بارزانی دەڵێت، پرسی تیرۆریان تاوتوێ کردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە ئیبراهیم کاڵن راوێژکارى دەزگای هەواڵگریی تورکیا ناسراو بە “میت” کردووە.

بەگوێرەى راگەیەنراوەکە، بارزانى و کاڵن قسەیان لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و پرسی هەڕەشەی تیرۆر کردووە، جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و هەماهەنگییەکان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کراوەتەوە.

هاوکات کەناڵى سی ئێن ئێن تورک بڵاویکردەوە، ئیبراهیم کاڵن لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەسعود بارزانیدا، جەختی لەوە کردووەتەوە وڵاتەکەی بەردەوامی بە شەڕی پەکەکە دەدات.

سێشەممەی پێشوو ئیبراهیم کاڵن راوێژکارى دەزگای هەواڵگریی تورکیا هاتە بەغداد، ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵو رایگەیاند، لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و چەند لایەن و بەرپرسێکی پێکهاتە و مەزهەبە جیاوازەکانی عێراق کۆبووەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی سنوورەکانی نێوان عێراق و تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان کردووە.

دیار نییە کاڵن ئەم ماوەیە هەر لە عێراق و هەرێمی کوردستان ماوەتەوە، یان چووەتەوە تورکیا و دواتر سەردانی هەولێری کردووە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button