حوسییەکان کەشتییەکیان لە دەریای سووردا کردە ئامانج

زووم:

 

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، شەوی رابردوو کاتژمێر 7:45 خولەک بەکاتی سەنعای پایتەختی یەمەن، حوسییەکان لە رێگەی ئاراستەکردنی موشەکێکەوە کەشتییەکی نەوتهەڵگری لە دەریای سوور کردەئامانج و زیانی پێگەیاندووە

کەشتییەکە بەریتانییە و نەفتاى روسیاى هەڵگرتبوو. سێنتکۆم دەڵێت، دەستبەجێ ئاگاداریی بەپەلە و تەنگانەیی لەبارەی زیانەکانییەوە بۆ ناردووین، بۆئەوەی کەشەتییە جەنگییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بەهانایەوە بچن. راگەیەندراوەکەی سێنکۆم ئاماژەی بەوەشکردووە هیچ زیانێکی گیانی لە هێرشەکە نەکەوتووەتەوە.

سێنتکۆم رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانییان هێرشێکی ئاسمانی کردووەتە سەر پێگەیەکی حوسییەکان، کە موشەکێکی دژە کەشتی لێوە ئامادەکرابوو بۆئەوەی ئاراستەی دەریای سوور بکرێت.

بەگوێرەی سێنتکۆم موشەکەکە مەترسیی جددیی لەسەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا و کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور دروستکردبوو، هەربۆیە وەک بەرگرییەک لە خۆیان موشەکەکەیان تێکشکاندووە. ئەمەش بەشێکە لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی رێرەویی بازرگانیی لەدەریای سووردا.

هەواڵی زیاتر

Back to top button