بەرپرسانى پارتەکەی داودئۆغلۆ لە مەڵەتیی دەستیان لەکارکێشایەوە

 زووم:

سەرۆکى پارتى ئایندە لە پارێزگاى مەڵەتیی باکووری کوردستان و سەرۆکى 13 قەزاى پارێزگاکە و 880 ئەندامى دیکە دەستیان لەکارکێشایەوە.

سەمی ئاکسۆى، سەرۆکى پارتەکە لە پارێزگاى مەڵەتیی، لە پێگەى کۆمەڵایەتى ئێکس دەستلەکارکێشانەوەى خۆى و هاوڕێکانی بڵاوکردەوە.


بەڵام تائێستا هۆکارى دەست لەکارکێشانەوەى بە کۆمەڵى بەرپرسانى پارتەکە لەو پارێزگایە ئاشکرا نەکراوە.
پارتى ئایندە لە ساڵى 2019 لەلایەن ئەحمەد داودئۆغڵۆوە دامەزرا. ئەو پێشتر سەرۆکوەزیرانی تورکیا بوو، ئەوکات لەسەر پشکی ئاک پارتی پۆستەی وەرگرت بوو، بەڵام دواتر لە ئاک پارتی جیابووەوە.

پارتى ئایندە لە 14ـى ئەم مانگە دووەم کۆنگرەى ئاسایی خۆیدا، دووبارە داودئۆغڵو بە سەرۆکى پارتەکە هەڵبژادەوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button