رێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران: بازرگانى نێوان ئێران و هەولێر بەردەوامە بایکۆتکردن کاریگەری نەبووە

زووم:

محەمەد سادق قەنادزادە، جێگری بەڕێوەبەری رێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران رایگەیاند، بایکۆتکردنی کاڵای ئێرانی هیچ کاریگەرییەکی لەسەر قەبارەی بازرگانی نێوان ئێران و هەولێر دانەناوە.

ئاژانسی میهر لە زاری محەمەد سادق قەنادزادە بڵاویکردەوە، کەرتی تایبەت لە ئێران و هەولێر پەیوەندییەکی درێژخایەنیان هەیە و گرنگی بەم بابەتی بایکۆتکردنی کاڵای ئێرانی نادەن.

ئەو گوتویەتى، “بەگوێرەی بەدواداچوونە مەیدانییەکانمان، تائێستا هیچ شتێکی تایبەت رووینەداوە و بازرگانی نێوان ئێران و هەولێر بەردەوامە”.

شەوى 15ـى ئەم مانگە ئێران 11 موشەکى ئاراستەى هەولێر کرد، پێنج موشەکیان بەر ماڵى پێشڕەو دزەیی، سەرمایەدارى هەرێمى کوردستان کەوت، بەهۆیەوە خۆى و کچێکى و بازرگانێکى دیکەى عێراقى گیانیان لەدەستدا.

هێرشەکە کاردانەوەى زۆر بەدواداهات، هەردوو ژووری بازرگانی هەولێر و دهۆک داوایان لە بازرگانان و خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد بایکۆتی کاڵاکانی ئێرانی بکەن.

هەواڵی زیاتر

Back to top button