وەزارەتى بەرگریی روسیا: فڕۆکەیەکمان بە 65 دیلى ئۆکراینەوە تێکشکا

زووم:

 

فڕۆکەیەکی سەربازیى روسى لە باشوورى رۆژئاواى وڵاتەکە تێکشکا و وەزارەتی بەرگریی روسیاش دەڵێت، لەنێو فڕۆکەکەدا 65 دیلی ئۆکراینی هەبووە.

وەزارەتى بەرگریی روسیا لە لە راگەیەنراوێکدا، دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە، کاتژمێر 11:00 بەکاتی مۆسکۆ، فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی لە جۆری  “ئیل-67” لە ناوچەی بیلگۆرود لەمیانی گەشتێکدا تێکشکاوە.

راشیگەیاندووە، فڕۆکەکە 65 سەربازی دیلى ئۆکراینی تیابووە کە دەگواسترانەوە بۆ ناوچەی بیلگۆرود، لەگەڵ شەش کەس لە تیمی فرۆکەوانی و سێ لە یاریدەدەرەکانیان.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، سەرۆکى ئەنجومەنى دۆماى روسیا  ئۆکراینى تۆمەتبارکردووە بە تێکشکاندنى فڕۆکە روسییەکە، بەڵام بەرپرسانى ئۆکراین تائێستا هیچ لێدانێکى فەرمییان لەوبارەیەوە نەداوە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button