وەزارەتی دارایی: وروژاندنی بابەتی لیستی مووچە گێچەڵە

 زووم:

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، وروژاندنی بابەتی لیستی مووچەی هەرێم، گێچەڵە و مەبەست لێی تەگەرەخستنە بەردەم پێدانی مووچەیە،

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو لیستەی مووچە بڵاوکردەوە، کە بۆ بەغدادی ناردووە، دەڵێت، ‎تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان ماوەی مانگێك سەرقاڵی وردبینی بوون لە ژمارەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و بەمەیدانی سەردانی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانییان كردووە، بۆیە لای هەرێمەوە هیچ شتێكی نامۆ و نایاسایی لەناو لیستی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمدا نییە.

بۆیە وەزارەتی دارایی دەڵێت، “وروژاندنی بابەتی تازە بە جۆرێك لە گێچەڵ دەزانن بۆ تەگەرەخستنە بەردەم پێدانی مووچە”، جەختیکردووەتەوە، ‎”ئەوەی پێویست بێت لە چوارچێوەی داواكارییە یاساییەكانی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ، وەك لە رابردوو كردوومانە، بەنووسراوی فەرمی وەڵامییان دەدەینەوە هیچ تێبینییەك بەجێناهێڵین”.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان داوای لە میدیاکانیش کردووە، ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە ژیان و گوزەرانی خەڵكەوە هەیە، نیشتمانییانە و پیشەییانە رووماڵی بکەن، نەك بەجۆر و مەبەستی دیكە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button