یەکێتى ئەوروپا کۆمپانیاکانى سەر بە هێزە چەکدارەکانى سودان دەخاتە لیستى رەشەوە

زووم:

 

یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر شەش کۆمپانیادا سەپاند، کە بە بەرپرسیان دەزانێت لە پڕچەککردن و پارەدارکردنی هەردوو لایەنى جەنگە ناوخۆییەى سودان.

جەنگەکە لە 15ـى نیسانى ساڵى رابردوو دەستیپێکرد، لەنێوان سوپا بە سەرۆکایەتى عەبدولفەتاح بورهان، هێزەکانى پشتویانى خێرا بەسەرۆکایەتى محەمەد حەمدان دەلو.

لەنێو ئەو کۆمپانیا قەدەغەکراوانەى لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە خراونەتە لیستى رەشەوە و لیستى بلۆککردنى سەروەت و سامان ناوەکانیان تۆمارکراوە، سێ کۆمپانیا هەن، کە لەلایەن هەندێک فەرماندەى هێزە چەکدارەکانی سودانەوە بەڕێوەدەبرێن.

سێ کۆمپانیای دیکەش لەلایەن محەمەد حەمدان دەلو و براکانییەوە بەڕێوەدەبرێن.

یەکێتیی ئەوروپا لە راگەیەندراوێکدا کە ناوى 27 وڵاتى بەسەرەوەیە، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات لە دۆخی مرۆیی سودان نیگەران و پشتیوانى بۆ گەلی سودان دووپات دەکەنەوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button