ئەمریکا و بەریتانیا هێرش دەکەنە سەر حوسییەکان

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی بەریتانیا و بە پشتیوانی ئوسترالیا، کەنەدا، هۆڵەندا و بەحرەین، 8 ئامانجی حوسییەکانمان لە یەمەن بۆردومان کرد.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە راگەیاندراوێکدا لەبارەی هێرشەکە رایگەیاندووە، کاتژمێر 11:59 خولەکی شەوی رابردوو بەکاتی سەنعای پەیتەختی یەمەن هێرشەکەیان کردووەتە سەر حوسییەکان، بۆردومانەکە ئەو شوێنانەی حوسییەکانی کردە ئامانج کە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان و کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا لە دەریای سوور بەکاردەهێنران.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، “ئامانجمان لاوازکردنی توانای حوسییەکانە” بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییەکانمان و بە ئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکانە لە دەریای سوور.

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ڤیدیۆیەی هێرشەکەشی بڵاوکردووە.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە ئەو ناوچانەی هێرشیانکراوەتە سەر، لەژێر دەسەڵاتی حوسییەکاندا بوون و بەردەوام لێیانەوە هێرشکراوەتە سەر کەشتییە جەنگیی و بازرگانییەکانی دەریای سوور. پێگەکانیش سیستم و سەکۆی هەڵدانی موشەک، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی، رادار و جبەخانەی نێژراوی چەک و تەقەمەنیی لەخۆگرتووە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button