باڵیۆزانی ئێران و پاکستان دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان

زووم:

ئاژانسی هەواڵی میهر رایگەیاند، ئێران و پاکستان رێککەوتوون لەسەر گەڕانەوەی باڵیۆزەکانیان بۆ سەر کارەکانیان، دەشڵێت، “29ی مانگ وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی پاکستان دەکات”.

لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا هەردوو وەزارەتی دەرەوەی ئێران و پاکستان ئاماژەیان بەوەکرد، وەزیری دەرەوەی هەردوو وڵات پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و دواتر رێککەوتوون لەسەر ئەوەی رۆژی 26ی ئەم مانگە باڵیۆزانی هەردوو وڵات بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لەسەر بانگهێشتی جەلیل عەباس جەیلانی، وەزیری دەرەوەی پاکستان، رۆژی 29ی ئەم مانگە حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی پاکستان دەکات.

هەفتەی رابردوو ئێران بە مووشەک هێرشی کردەسەر گروپی جوندولعەدل لەناو خاکی پاکستان و بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا، دوای رۆژێک پاکستان وەڵامی هێرشەکەی دایەوە و حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button