لیرەی تورکی دابەزینی پێوانەیی دیکەی تۆمارکرد

زووم:

دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە و ئەمڕۆش لە بازاڕەکانی جیهاندا 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر سێ هەزار و 24 لیرە مامەڵەی پێوە کرا.

لە ماوەی ئەمساڵدا دابەزینی بەهای لیرەی تورکی دابەزینی مێژوویی تۆمار کردووە، چەند رۆژی رابردوو بۆ یەکەمجار لە مێژووی دراوەکەدا 30 لیرە بەرامبەر بوو بە 1 دۆلار، ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەیی دابەزینی لیرە بوو.

ماوەیەک پێش ئێستا بانكی ناوەندیی توركیا چەندین رێكاری بەمەبەستی رێگەگرتن لە دابەزینی زیاتری بەهای لیرە گرتەبەر، بەڵام رۆژ لە دوای رۆژ لیرە زیاتر بەها لەدەست دەدات.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button