تازەترین راپرسی: رێژەی دەنگەکانی کاندیدی ئاکپارتی لە ئیستەنبوڵ بەرزبووەتەوە

زووم:

بەگوێرەی تازەترین راپرسی کە لەلایەن دامەزراوەی “ئۆ، ئاڕ، سی”ـەوە ئەنجامدراوە، رێژەی دەنگەکانی کاندیدی دەسەڵات بۆ هەڵبژاردنی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ رووی لە هەڵکشانە و جیاوازییەکەی لەگەڵ کاندیدی ئۆپۆزسیۆن کەمکردووەتەوە.

راپرسییەکە لەنێوان 15 بۆ 18ـی ئەم مانگە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” ئەنجامدراوە و نزیکەی دوو هەزار کەس بەشدارییان تێدا کردووە.

ئەنجامەکان دەریانخستووە، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو کاندیدی پارتی گەلی کۆماری ئۆپۆزسیۆن جەهەپە 38.9%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، لە بەرامبەردا موراد قوروم کاندیدی پارتی داد و گەشەپێدان ئاکپارتی %37.2 دەنگەکانی هێناوە.

لە راپرسییەکانی پێشووتردا جیاوازی رێژەی دەنگەکانی کاندیدانی ئاکپارتی و جەهەپە نزیکەی %10 بووە، ئەمە یەکەم راپرسییە رێژەی دەنگەکانیان هێندە لەیەکەوە نزیکبن.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button