کێربی: وتووێژی جدی هەن بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی لای حەماس

زووم؛

 

هەوڵەکانی ئەمریکا بەردەوامە بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس و ئازادکردنی بارمتەکان، برێت مەکگۆرک لە قەتەرەوە سەرقاڵی هەوڵەکانە.

جۆن کێربی گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی NBC رایگەیاند، لەگەڵ وڵاتانی دیکە لە وتووێژی جدیدان بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتانەی دیکە کە تا ئێستا لەلای حەماس ماونەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش برێت مەکگۆرک گەورەڕاوێژکاری جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، هەفتەی رابردوو لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بووە بۆ بەدیهێنانی بەرەوپێشچوون لەبارەی ئازادکردنی بارمتەکانی دەستی حەماس.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هێشتا گەشبینە بە چارەسەری دوو دەوڵەت و دامەزراندنی دەوڵەتێکی  فەلەستینی

کێربی گوتیشی، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هێشتا گەشبینە بە چارەسەری دوو دەوڵەت و دامەزراندنی دەوڵەتێکی  فەلەستینی، باوەڕی وایە باشترین رێگەیە بۆ ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button