واشنتن پۆست: ئەمریکا پلان بۆ هێرشی بەردەوامی سەر حووسییەکان دادەڕێژێت

زووم:

 

وادیارە حووسییەکانی یەمەن بەنیاز نین دەست لە هێرشەکانیان بۆسەر کەشتییەکانی دەریای سوور هەڵگرن، بۆیە سەرباری هێرشی ئاسمانی، ئەمریکا پلان بۆ هێرشێکی گشتگیر بۆسەر حووسییەکان یەمەن ئامادە دەکات، ئەوەش بەگوێرەی رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریک.

ڕۆژنامەکە لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هێرشە ئاسمانییە سنووردارەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی شکستیان هێنا لە رێگریکردن لە هێرشی حووسییەکان، ئیدارەی جۆ بایدن پلانەکانی بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوان و بەردەوام لە دژی ئەو گروپە ئامادە دەکات.

دەشڵێت، هەفتەی رابردوو لە کۆشکی سپی، کۆبوونەوەیەک لە ئاستی باڵادا کراوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى بژاردەکان بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی حووسییەکان بۆسەر کەشتییەکانی دەریای سوور.

زانیارییەکان لەکاتێکدا دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەموو کات زیاتر دەکوڵێت، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هێرشە مووشەکییەکانی دوێنێ لە سوریا، لوبنان، عێراق و یەمەن مەترسییەکانی فراوانبوونی شەڕی غەزە زیاتر دەکەن لەنێوان ئێران و هاوپەیمانەکانی لە دژی ئیسرائیل و ئەمریکا.

شەممەی رابردوو ئیسرائیل بۆردومانی دیمەشقی کرد و پێنج راوێژکاری سەربازی سوپای پاسدارانی ئێرانی کوشت، ئێرانیش دەڵێت لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامی دەدەنەوە.

پلانەکە هەوڵێکە بۆ پەکخستنی توانای حووسییەکان لە هێرشکردنەسەر کەشتییەکانی دەریای سوور

بەگوێرەی راپۆرتەکەی واشنتن پۆست لە زاری بەرپرسانی ئیدارەی بایدن کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، پلانەکە هەوڵێکە بۆ پەکخستنی توانای حووسییەکان لە هێرشکردنەسەر کەشتییەکانی دەریای سوور و کەنداوی عەدەن، یان لانیکەم لاوازیان بکەن تا ئەو رادەیەی کە کۆمپانیا گەورەکانی کەشتیوانی دەست دەکەنەوە بە گەشت لە ئەم رێڕەوی ئاوییە.

هەفتەی رابردوو ئەمریکا جارێکی دیکە حووسییەکانی یەمەنی خستەوەناو لیستی تیرۆر و جۆ بایدنیش دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی کاتێک پرسیاری لێکرا ئاخۆ هێرشە ئاسمانییەکان حووسییەکانی راگرتووە، گوتی نەخێر، پرسیاری لێکرایەوە کە ئاخۆ بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنەکان، بایدن بە بەڵێ وەڵامی دایەوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button