بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیی لێدانی عەقیدێک لەلایەن موقەدەمێکەوە وەزارەتی بەرگریی عێراقی هێنایە دەنگ

زووم:

لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی، کە تێیدا ئەفسەرێکی سوپای عێراقی بە پلەی عەقید بە زلـلە لە ئەفسەرێکی دیکە بە پلەی موقەدەم دەدات، وەزارەتی بەرگریی عێراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، فەرمانی راگرتنیان بۆ دەرکراوە.

گرتە ڤیدیۆییەکە بە زوویی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی، وەزارەتی بەرگریی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ئەو ئەفسەرە لە دەرەوەی رێنماییە سەربازییەکان کاریکردووە، کە “لەگەڵ ناوبانگی 103 ساڵی سوپای عێراقدا نایەتەوە.”

دەشڵێت، “لەسەر بنەمای ئەم کارە منداڵانە، سابت محەمەد عەباسی، وەزیری بەرگری بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی سەربازی راسپاردووە ئەو ئەفسەرانەی لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتوون دەستبەسەر بکرێن و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکبهێنرێت بۆ زانینی ڕاستییەکان و لێپرسینەوە لێیان.”

وەزارەتەکە جەختیکردووەتەوە، کە سزای هەر کارمەندێکی دەدات کە ناوبانگی وەزارەت و مێژووەکەی لەکەدار بکات.

هەواڵی زیاتر

Back to top button