روانگەی سوری: دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە دیمەشق بیستراوە

زووم:

 

ئیسرائیل بۆردومانی بینایەکی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کرد، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، بیناکە کۆبوونەوەیەکی بەرپرسە باڵا نزیکەکانی ئێرانی تێدا بووە، رۆیتەرزیش کوژرانی بەرپرسێکی سوپای پاسدارانی ئێران لە بۆردومانەکەدا راگەیاند.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە،  تەقینەوەکە بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلییەوە بووە و بەوهۆیەوە 5 کەس کوژراون، ئەو شوێنەی بۆردومانەکەشی تێدا کراوە بەوە ناسراوە بەرپرسانی پاسداران لەو ناوچەیە نیشتەجێن.

دواتر روانگەی سوری ئەوەی یەکلاکردەوە، ئەو بینایەی لە دیمەشق کرایە ئامانج کۆبوونەوەیەکی بەرپرسە باڵا نزیکەکانی ئێرانی تێدا بووە.

رۆیتەرزیش هەواڵی لەسەر بۆردومانەکە هەبووە، دەڵێت، بەرپرسێکی سوپای پاسدارانی ئێران لە بۆردومانەکەدا کوژراوە، ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێسیش بڵاویکردووەتەوە، ئەو گەڕەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کراوەتە ئامانج نێردە دیپلۆماسییەکان لەخۆدەگرێت، بە هەردوو باڵیۆزخانەی ئێران و لوبنانەوە.

بەڵام ئاژانسی هەواڵی سانای سوریا دەڵێت، ئیسرائیل بینایەکی نیشتەجێبوونی لە گەڕەکی “ئەلمەزە”ی دیمەشق کردووەتە ئامانج، بەوهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button