کۆشکی سپی رەزامەندیى فرۆشتنى ئێف 16ى بە تورکیا دەربڕى

زووم:

 

گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەڵێت، کۆشکی سپی رەزامەندیی بۆ فرۆشتنى فڕۆکەى ئێف 16 بە تورکیا دەربڕیوە، بەڵام دیارنییە کەی دەنێردرێتە کۆنگرێس.

جۆن کێربی گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پشتیوانى لە بڕیارى فرۆشتنى فڕۆکەى ئێف 16 بە تورکیا  دەکەین و بەرپرسانی ئەمریکا رەزامەندییان بۆ فرۆشتنی فڕۆکەکە دەربڕیوە.

پرسیار لە کێربی کراوە لەبارەی کاتی ناردنی پرسەکە بۆ کۆنگرێس بۆ وەرگرتنی رەزامەندی، بەرپرسە ئەمریکییەکە گوتوویەتی، هێشتا کاتەکەى دیارى نییە.

تورکیا لە تشرینى دووەمى 2021 بە فەرمى داواى کڕینى 40 فڕۆکەى ئێف 16ى لە ئەمریکا کرد، چەند جارێک بەرپرسانى ئەمریکا رەزامەندییان دەربڕیووە بۆ فرۆشتنى فڕۆکەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت کەى لە کۆنگرێسی ئەمریکا دەنگى لەسەر دەدرێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button