گۆڕان هەفتەی داهاتوو کۆنفرانس دەبەستێت

زووم:

 

بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە کۆنفرانسی نیشتمانی ببەستێت.

لەوبارەیەوە ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، دەڵێت، بەگوێرەی بڕیار و راسپاردەی کۆبوونەوەی جڤاتەکانی نیشتمانی و گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە رۆژی 6ی ئەم مانگە، رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە بزوتنەوەی گۆڕان دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی خۆی گرێدەدات.

کۆنفرانسە نیشتمانییەکە لەژێر دروشمی “گۆڕان بەرەو قۆناغێکی نوێ بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەکان” و لە گردی زەرگەتە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button