دوای هێرشەکانی ئێران بۆسەر پاکستان، ناکۆکی دیبلۆماسی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا دەستیپێکردووە

زووم:

 رۆژنامە ئینگلیزییەکان

 گاردیەن

پڕۆژەیاساکەی ریشی سوناک لەبارەی ناردنی کۆچبەرانی روانداوە جارێکی دیکە رزگاریی بوو لە هەڵوەشاندنەوە

دوای گفتوگۆیەکی 11 کاتژمێریی ئەندامانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، پڕۆژەیاساکەی ریشی سوناکی سەرۆکوەزیران کە تایبەتە بە ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا، جارێکی دیکە رزگاریی بوو لەوەی هەڵبوەشێتەوە و بەکۆی 320 دەنگ بەرامبەر بە 276 دەنگ پەسەندکرا. بە پەسەندکردنی یاساکەش، پڕۆژەکە رووبەڕووی چەندین ئاڵنگاریی یاسایی دەبێتەوە چونکە هۆشداریی دراوە لەوەی یاساکە پێچەوانەی بنەما نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤە.

واشنتن پۆست

ئیسرائیل بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە بووەتە هۆکاری دواکەوتنی ناردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ غەزە

دۆخی مرۆیی کەرتی غەزە بەشێوەیەکی لێهاتووە لە وێرانە دەچێت و ئاژانسەکانی ناردنی هاوکارییەکانیش داوا لە ئیسرائیل دەکەن پرۆسی مەترسیداریی گەیاندنی هاوکارییەکان ئاسان بکات بۆ ئەو فەلەستینییانەی کە لە ژیانیاندا نائومێدبوون. لەبەرامبەردا ئیسرائیل هەڵمەتێکی بۆ بەرگرییکردن لەخۆی دەستپێکردووە و نەتەوەیەکگرتووەکان بە بەرپرس دەزانێت لە قەیرانەکە

ئۆرشەلیم پۆست

هیوایەکی کەم بۆ راگەیاندنی رێککەوتنی ئازادکردنی بارمتەکان بەدی دەکرێت و دەرمانیش دەگاتە غەزە

قەتەر رایگەیاند کە پەنجەرەیەکی بچووک بۆ دەرفەتی راگەیاندنی رێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی بەشێک لە بارمەتەکانی لای حەماس هەیە لەکاتێکدا چەند بارهەڵگرێک کە دەرمانیان بارکردووە بۆ بارمتەکان گەیشتە ناو غەزە. رێککەوتنەکەش بەنێوەندگیریی قەتەر و فەرەنسا بووە و ئەو دەرمانانەشی کە رەوانەکراون لەبەرامبەر رێگەپێدانە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ هاوڵاتییانی مەدەنی.

عەرەب نیوز

دوای هێرشەکانی ئێران بۆسەر پاکستان، ناکۆکی دیبلۆماسی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا دەستیپێکردووە

دوای ئەنجامدانی هێرشەکەی ئێران بۆسەر وڵاتەکەی، حکومەتی پاکستان باڵیۆزیی وڵاتەکەی لە تاران کشاندەوە و هێرشەکەی ئێرانی بە سەرپێچی ئاشکرا بۆسەر سەروەریی خاکەکەی ناوبرد. ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەردوو وڵاتی دراوسێ بەردەوام یەکتریی تۆمەتبار دەکەن بەوەی کەمتەرخەمن لە بەرامبەر هاتووچۆی چەکدارەکان لەنێوان سنووری ئەو دوو وڵاتەدا.

  رۆژنامە تورکییەکان

حوڕییه‌ت

– یه‌كه‌كانی چاودێریی چڕ 83% پڕبوون

-ماركس له‌ گۆڕه‌كه‌یدا ناحه‌وێته‌وه‌، له‌و گۆڕستانەی لێی نێژراوه‌ گۆڕێك به‌ 25 هه‌زار پاوه‌نده‌

-ئه‌مشه‌و تیمی ئاسمانگه‌ڕه‌كان كه‌ یه‌كێكیان توركه‌ گه‌شته‌كه‌یان ده‌ستپێده‌كه‌ن

سۆزجو

-ملیۆنان خانه‌نشین كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر زیادكردنی مووچه‌كانیان به‌رێژه‌ی 5% نیشاندا

-یه‌كێك له‌ كارمه‌ندانی بانكی ناوه‌ندیی توركیا ده‌ڵێت له‌لایه‌ن باوكی سه‌رۆكی بانكه‌وه‌ له‌ كار ده‌ركراوه‌

-نه‌خۆشخانه‌كانی شار ده‌فرۆشرێن به‌ عه‌ره‌به‌كان

جمهورییه‌ت

-ده‌سه‌ڵات كه‌ شانازی به‌ خۆماڵیبوون و نیشتمانیبوونه‌وه‌ ده‌كات بۆ وه‌به‌رهێنه‌ری كه‌نداو ده‌گه‌ڕێت نه‌خۆشخانه‌كانی راده‌ست بكات

-بارانی به‌خوڕ ژیانی زیانبه‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌ی له‌ هاتای سه‌ختتر كرد

-جه‌هه‌په‌ و ئیی پارتی له‌سه‌ر واژووكردنی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی په‌یوه‌ست به‌ “تیرۆر” به‌یه‌كتردا هه‌ڵده‌شاخێن

بیرگون

-تا دێت ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینان فراوان ده‌بێت

-ئاگره‌كه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ ته‌واوی جیهاندا ته‌شه‌نه‌ ده‌كات

-كورتهێنانی بودجه‌ی دامه‌زراوه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ماوه‌ی 10 مانگی سه‌ره‌تای ساڵی رابردوودا 42.6 ملیار لیره‌ بووه‌

  رۆژنامە فارسییەکان

ئیعتماد

پاکستان لە بەرامبەر بە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران ڕایگەیاند؛ بەرپرسیارێتیی وڵامدانەوەمان بەم هێرشانە لە ئەستۆی ئێرانە

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە ڕاگەیاندراوێکدا پێشێلکردنی سەروەریی خاکی وڵاتەکەی لەلایەن ئێرانەوە بە توندی سەرکۆنە کرد و دەڵێت، ئێرانمان ئاگادارکردووەتەوە کە هەموو گفتوگۆ و هاوکارییەکمان لە ئاستی سەرەوەدا هەڵوەشاندووەتەوە و بەرپرسیارێتیی وڵامدانەوەمان بەم هێرشانە لە ئەستۆی ئەوان دەبێ.

ئەبرار

ئێران لە نامەیەکدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان هێرشی مووشەکی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە مافی خۆی دەزانێت

لە نامەکەی ئێراندا هاتووە؛ بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان کە هەر وڵاتێک مافی هەیە پاڕێزگاری لە ئاسایشی نەتەوەیی خۆی بکات و گیانی خەڵکەکەی خۆی بپارێزێت، ئێرانیش مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات.

لە نامەکەی ئێراندا هاتووە کە بنکەیەکی سیخوڕیی ئیسرائیل لە هەولێر بووە کە تیایدا پلان بۆ کاری تێکدەرانە و تیرۆریستی دژ بە ئێران ئەنجام دراوە و ئێمە بە مافی خۆمان زانیوە هێرشی بکەینە سەر.

 

کەیهان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دانی نا بەوەی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەلایەن ترەمپەوە هەڵەیەکی گەورە بوو

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکانی داڤۆسدا ڕایگەیاند؛ هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە هەڵەیەکی گەورە بوو.

بلینکن گوتیشی، رێککەوتنەکە ئێرانی کۆنترۆڵ کردبوو، بەڵام کە ترەمپ ئەو رێککەوتنەی وەلانا، بەرنامەی ئەتۆمی ئێران خۆی لە چاودێری ڕزگار کرد و ئاکامەکەی بوو بەوەی کە ئەمڕۆ کەوتوینەتە دۆخێکەوە کە نەماندەویست ئاوای لێبێت.

جمهوری ئیسلامی

ئێران بە خێرایی لە بەئاکام گەیشتنی هەوڵەکانی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم نزیک دەبێتەوە

رافائیل گڕوسی، سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم باسی لە پابەندنەبوونی ئێران بە ڕێوشوێنەکانی ئاژانس کردووە و گوتویەتی کۆماری ئیسلامی ڕێگە بە ئاژانس نادات چاودێری بەرنامە ناوکییەکەی بکات.

گڕوسی دەشڵێت، بە پێی زانیارییەکانی ئاژانس، ئێران خەریکە بە خێرایی لە گەیشتن بە پیتاندنی یۆرانیۆم نزیک دەکاتەوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button