سەنتەری میترۆ: ساڵی رابردوو 249 پێشێلکاریی بەرامبەر رۆژنامەنووسان تۆمارکراوە

سەنتەری میترۆ: هەرێمی کوردستان ژینگەیەکی مەترسیدارە بۆ کاری رۆژنامەنووسی

زووم:

 

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان، راپۆرتی پێشێکارییەکانی بەرامبەر رۆژنامەنووسان لە ساڵی 2023 بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو ساڵەدا 249 پێشێلکاریی بەرامبەر رۆژنامەنووسان تۆمارکراوە، ئامارەکان بەراورد بە 2022 کەمیانکردووە.

دیاری محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند، لە ساڵی 2023دا 249 پێشێلکارییان بەرامبەر 247 رۆژنامەنووس و کەناڵی راگەیاندن و دامەزراوەی میدیایی تۆمار کردووە، زۆرینەی پێشێلکارییەکانیش رێگری و جیاکاریی و زەوتکردن و شکاندنی کەلوپەلی رۆژنامەنووسی و دەستبەسەرکردن بووە بەبێ بڕیاری دادگا.

بە بەراوردکردنی ئامارەکانی سەنتەری میترۆ لەگەڵ ئامارەکانی سەنتەرەکە لە ساڵی 2022 دەردەکەوێت، لە 2023دا ئاماری پێشێلکارییەکان بەرامبەر رۆژنامەنووسان کەمیانکردووە.

 

جۆر و ئاماری پێشێلکارییەکان

  • 134 رێگری و جیاکاریی
  • 38 حاڵەتی زەوتکردنی کەلوپەلی رۆژنامەنووسی
  • دوو جار شکاندنی کەلوپەلی رۆژنامەنووسی
  • 37 دەستبەسەرکردن بێ بڕیاری دادگا
  • پێنج دەستگیرکردن بەدەر لە یاسای رۆژنامەنووسی
  • 27 هێرش و هەڕەشە و سوکایەتی
  • چوار جار هێرشی ئەلیکترۆنی
  • دوو جار هەڵکوتانەسەر ماڵی رۆژنامەنووسان

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button