عێراق سکاڵاکەی دژی ئێران گەیاندە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی

 

 

دژی ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر ھەولێر، حکومەتی عێراق سکاڵای یاسایی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تۆمارکرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “لە بەرامبەر ھێرشە موشەکییە دوژمنکارانەکەی ئێران بۆسەر ھەولێر، کەبووە ھۆی گیانلەدەستدانی ھاوڵاتی مەدەنی و زیانی مادی، سکاڵایان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تۆمارکرد”.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوە، لە ڕێی نوێنەرانی عێراقەوە، دوو نامەیان داوەتە ھەریەکە لە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و تێیدا ئەوە ھاتووە “ئەم کارە دوژمنکارانەیە، پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەری عێراق و ئاسایشی گەلەکەیەتی”.

لە درەنگانی شەوی 15 کانوونی دوووەم سوپای پاسدارانی ئێران بە چەند موشەکێک هێڕشیکردە سەر هەولێر وبەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکیش برینداربوون

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button