بولگاریا دەستبەردارى نەوتی روسیا دەبێت و پەنادەباتەبەر نەوتی عێراق

 زووم..

حکومەتی بولگاریا دەستبەردارى کڕینی نەوتی روسیا دەبێت و لەبری ئەوە پەنادەباتەبەر نەوتی کازاخستان، عێراق و تونس.

هەرچەندە بولگاریا بەخشراوە لەو سنووربەندییەی یەکێتی ئەوروپا بەسەر هاوردەکردنی نەوتی روسیادا سەپاندوویەتی، کە رێگەدەدات بەوەی لەمساڵدا نەوتی روسیا هاوردە بکات، بەڵام حکومەتی وڵاتەکە بڕیاری داوە لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە کۆتایی بە هاوردەی تەواوی بەرهەمە نەوتییەکانی روسیا بهێنێت.

ئامانجی بولگاریا لە کڕینی نەوت دابینکردنی وزەیە بۆ پاڵاوتگەی بورگاس، کە توانای بەرهەمهێنانی 190 هەزار بەرمیل نەوتە لە رۆژێکدا و لەلایەن کۆمپانیای لۆکئۆیڵی روسییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

بولگاریا چوارەم گەورەترین کڕیاڕی نەوتی روسی بووە لە ساڵی رابردوودا رۆژانە زیاتر لە 100 هەزار بەرمیل نەوتی لێکڕیوە.

بولگاریا بۆ پڕکردنەوەى پێداویستییەکانى دەیەوێت نەوت لە عێراق و کازاخستان و تونس بکرێت.

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button