یەکێتی: هێرش بۆ سەر هەولێر ناڕەوایە و سەرکۆنەی دەکەین

زووم:

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، هێرش بۆ سەر  هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ناڕەوایەو سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل دەکەین.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لەراگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، پەلاماردانی شوێنی ئاوەدانی، هەڕەشەی جیدین بۆ سەر سەروەری عێراق و  ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

دەشڵیت، هەر کێشەیەکی سیاسی، ئەمنی هەستیار لە نێوان وڵاتە دراوسێکاندا، بەم شێوەیە تاکلایەنە و لە دەرەوەی تێگەیشتنی سیاسیی و ئەمنی هاوبەش، چارەسەر نابن، کە سەرەنجام گەلانی عێراق نرخەکەی دەدەن.

لەکۆتایشدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی گوتیشی، ئەرکی سەرشانی حکومەتی فیدراڵییە، هەوڵەکانی  چڕتر بکاتەوە بۆ داکۆکی لەسەر سەروەری وڵات و ئاسایشی هاوڵاتیان و   بەکردەوە هەیبەتی نێودەوڵەتی  وڵاتەکە بپارێزێ .

لەسەر هەمان بابەتی بۆردوومانی هەولێر، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، ئیدانەی هێرشی شەوی رابردوو بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی بێتاوان و ناوچە ئاوەدانەکانی هەولێر، داوا لە هەموو لایەک، حکومەت و لایەنە سیاسیەکان دەکەم یەکبگرن و کۆتایی بەم پێشێلکاریانە بۆ سەروەری عێراق بهێنن.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button