لە یەکەم هەڵبژاردنی بەرایی سەرۆکایەتیدا ترەمپ زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا

زووم:

 

لە یەکەم هەڵبژاردنی بەرایی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کە لە ویلایەتی ئایۆوا بەڕێوەچوو، دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان، زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

ترەمپ، بەم سەرکەوتنەى دەبێت بە کاندیدی سەرکەوتووی کۆمارییەکان لەو ویلایەتەدا بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ركابەرایەتی جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بکات.

لەو ویلایەتە سێ کاندید هەبوون، دۆناڵد ترەمپ و رۆن دیسانتی و پارێزگاری فلۆریدا و نیکی هەیڵی، کە هەرسێکیان سەر بە کۆمارییەکانن، ترەمپ لەسەدا ٥١ـى دەنگەکانى بەدەستهێنا، رۆنت دیسانت و نیکی هەیڵی لەسەدا ٢١ و لەسەدا ١٩ـى دەنگەکانیان بەدەستهێنا.

بڕیارە لە ٥ـی ئازاردا هەڵبژاردنەکە لە زۆرینەی ویلایەتەکانى ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی کێبڕکێكارەکانی پۆستی سەرۆکایەتی بەڕێوەبچێت.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button