سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکی بالیستی بۆردوومانی هەولێری کرد

لە هێرشەکەدا پێنج کەس کوژران کە دووانیان سەرمایەداری هەولێرن

 

شەوی رابردوو سوپای پاسدارانی ئێران بە 10 موشەکی بالیستی هێرشیکردە سەر شاری هەولێر و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان سەرمایەدارێکی ناسراوی هەرێمی کوردستانە.

هێرشەکان لە 11:30 خولەکی شەوی رابردوو ئەنجام دران، پێنج لە مووشەکەکان بەر ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری هەولێر و خاوەنی گرووپی کۆمپانیاکانی فاڵکۆن کەوتن و بەهۆیانەوە خۆی و کچێکی یەک ساڵانی گیانیان لەدەستدا، هەروەها هاوڕێیەکی بەناوی کەرەم میخائیل، کە ئەویش خاوەنی کۆمپانیای ئەلڕەیانە بۆ هاوردەکردنی ئامێری کارەبایی لە عێراق گیانی لەدەستداوە.

زوومی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەو دوو کەسەی دیکە گیانیان لەدەستداوە بیانین و وەک خزمەتکار لە ماڵەکەی پێشڕەو دزەیی کاریان کردووە گیانیان لەدەستداوە.

لە هێرشەکەدا 17 کەسی دیکە لە ئەندامانی خێزان و بنەماڵەی پێشڕەو دزەیی و پاسەوانەکانی برینداربوون کە سەرقاڵی ئاهەنگگێڕان بوون.

پێنج لە مووشەکانی دیکە بارەگایەکی ئەژی ئەمینیان کردە ئامانج بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدوواوە نەبوو، هێزەکە باس لەوە دەکەن کە دوو لە مووشەکەکانیان پووچەڵکردووەتەوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button