لە رووداوێکى هاتوچۆ لە مێرسین نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و 30 کەس بریندار بوون

زووم:

 

درەنگى شەوى رابردوو پاسێک لە دەروازەى پارێزگاى مێرسینى باکوورى کوردستان وەرگەڕا لە ئەنجامدا نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و٣٠ دیکەش برینداربوون.

رووداوەکە کاتژمێر ١:١٥ خولەک روویدا، لە پاش رووداوەکە، بەمەبەستى هاوکاریکردنى بریندارەکان تیمى فریاگوزاریی تەندروستى و جەندرمە گەیشتنە شوێنى رووداوەکە.

پاسەکە لە مێرسینەوە بۆ ئەنتاڵیا دەڕۆیشت و ٣٩ سەرنشینى هەڵگرتبوو.

بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسی ئیخڵاس، فەخرەدین قۆجە، وەزیرى تەندروستى تورکیا رووداوەکەى بە کارەساتێکى دڵتەزێن ناوبردووە و راشیگەیاندووە، ١٥ ئەمبوڵانس و ٤٥ کارمەندى تەندروستى گەیشتبوونە شوێنى رووداوەکە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button