پزیشکان، کارمەند و فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی کفری بایکۆتیان کرد

زووم:

لە رۆژی هەینییەوە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە کفری بایکۆتی دەوامیان کردووە، ئەمڕۆ فەرمانبەران و کارمەندانیشی هاتە سەر، نیکەرانن لە دواکەوتنی مووچە.

سامان سەرتیپ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری، بایکۆتی دەوامی پزیشکان و فەرمانبەران و کارمەندانی نەخۆشخانەکەی بۆ زووم پشتراستکردەوە، گوتی، داوای مووچەکانیان دەکەن.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە نیگەران بوو لەوەی سەرەڕای زیاتربوونی کارەکانیان، بەڵام کارمەندەکانیان کەمیکردووە، بۆیە داوای دامەزراندنی کارمەندی نوێی کرد، سەرەڕای پشتگیریکردنی داوای پزیشکان و فەرمانبەرانیش، بەڵام نیگەران بوو لەوەی کفری نەخۆشخانەی تایبەتی تێدا نییە وەکو جێگرەوەی نەبوونی نەخۆشخانە حکومییەکان.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button