رێبوار هادی: پێویستە هەرێم پێش گەیشتنی هەمواری بودجە بە پەرلەمان کاری لەسەر بکات

 زووم..

رێبوار هادی سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، بە زوومی راگەیاند، حکومەتی عێراق سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە، پێیباشە هەرێمی کوردستان پێش گەیشتنی پڕۆژەکە بە پەرلەمان کاری جدیی لەسەر بکات.

رێبوار هادی گوتیشی، ئەگەر یاسای بودجەش هەموار نەکرێت، بەغداد هەر دەبێت پشکی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام حکومەتی عێراقیش گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لەگەڵ هەرێمی کوردستان یاسای بودجە هەموار بکرێتەوە، بۆیە حکومەتی عێراق سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پاشان رەوانەی پەرلەمانی دەکات تاکو دەنگی لەسەر بدرێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button