لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: ناردنی پارە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت

زووم..

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو پارەی بۆ هەرێم نێردراوە بەگوێرەی یاسای بودجە بووە و ناردنیشی بەردەوام دەبێت.
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەکە لە لێدوانێکی بۆ زوومی بەغداد رایگەیاند، ئەو 615 ملیار دینارەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی عێراق دەینێرن بۆ هەرێم بەگوێرەی پشکی 12.67%ی هەرێم لە بودجە نێردراوە، هەرکاتێکیش خەرجی فیعلی زیاد بکات، پشکی هەرێمیش زیاد دەکات.
لەبارەى هەموواری بودجەد ساڵی 2024، عەتوانی گوتی، پێدەچێت هەفتەی داهاتوو هەمووارەکە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بگاتە پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەری.
گوتیشی، وەک لیژنەی دارایی ئامادەن بۆ دۆزینەوەی میکانیزمی راست بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی هەرێم و بەغداد بۆئەوەی چیتر فەرمانبەرانی هەرێم نەبنە قوربانی ئەو ناکۆکییانە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button