ساڵی رابردوو 7.5 ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێم و داهاتی گەشتیاری 17% زیادیکردووە

 زووم..

دەستەی گەشتوگوزاریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ساڵی 2023دا نزیکەی حەوت ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێم و داهاتی گەشتیاریش بەڕێژەی 17%ی زیادیکردووە.

ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە 2023دا زیاتر حەوت ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق و لە دەرەوەی عێراقەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، هەروەها زیاتر لە دوو ملیۆن سەردانیکاری ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان هەبوون.

گوتیشی، داهاتی گەشتیاریی هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 17% زیادی کردووە، هەروەها لە ماوەی چوار ساڵدا 55 پڕۆژەی گەشتیاریی لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی وەبەر‌هێنانی گەشتیارییدا دروستکراون.

هەواڵی زیاتر

Back to top button