بازرگانیی عێراق سێ مادەی دیکە بۆ بەشەخۆراک لە رەمەزان زیاد دەکات

 زووم..

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، سەرەتاى مانگى رەمەزان سەبەتەیەکى جیاوازی خۆراک بەسەر  هاوڵاتیان دابەشدەکرێت و چەند مادەیەکی بۆ زیاد دەکرێت.

تاڵب حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند،  جیا لە حەوت مادەی سەرەکی کە پێکهاتوون لە شەکر، زەیت، دۆشاو، برنج، ئارد و پاقلەمەنییەکان، بۆ بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان ئاردی سفر، نیشاستە، شەعرییە و مەعكەڕۆنیش زیاد دەکرێت.

گوتییشى، وەزارەتی ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا سەبەتە خۆراکەکە دابەش بکرێت

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button