بڕینەوەی دارستانەکانی ئەمازۆن دابەزیوە بۆ نیوە

زووم:

وەزارەتی ژینگەی بەرازیل ئاشکرایکرد، ڕێژەی بڕینەوەی دارستانەکانی ئەمازۆن لە بەرازیل تەنها لە ساڵی ڕابردوودا %50 دابەزیوە.

ئەوە نزمترین ئاستی بڕینەوەی دارستانەکانی ئەمازۆنە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، بەڵام هێشتا دۆخەکە مەترسیدارە و

سەرباری کەمکردنی رێژەکە لە ساڵی رابردوودا، بەڵام هێشتا ئەم لەناوچوونە زیاترە لە شەش هێندەی رووبەری شاری نیویۆرک لە ئەمریکا.

ساڵی ڕابردوو لولا داسیلڤای، سەرۆکی بەرازیل ڕایگەیاند، تا ساڵی 2030 کۆتایی بە سوتان و لەناوچوونی دارستانەکانی ئەمازۆن دەهێنرێت.

بەگوێرەی داتایەکی دەزگای بۆشایی نیشتمانیی بەرازیل، لە ساڵی 2023دا، 5.153 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە دارستانەکانی ئەمازۆن لەناوچوون، لەکاتێکدا لە ساڵی 2022دا 10.278 کیلۆمەتر چوارگۆشە بووە.

لەمیانی کۆنفرانسی ساڵانەی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا (کۆپ 27) لە ساڵی 2022دا، لولا داسیڤا پەیمانی دا کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کەمبکاتەوە و کۆتایی بە لەناوچوونی دارستانەکانی ئەمازۆن بهێنرێت.

لە بڵاوکراوەیەکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وەزارەتی ژینگەی بەرازیل ئاماژەی بەوەکرد، ئەمە یەکەم هەنگاوە بۆ پێکانی ئامانجەکە کە ئەویش کۆتاییهێنانی تەواوەتییە بە لەناوچوونی دارستانەکانی ئەمازۆن.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر چالاکییەکی نایاسایی لە دارستانەکانی ئەمازۆن لەلایەن حکومەتەوە ڕێگری لێدەکرێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button