بەهۆی هێرشی حوسییەکانەوە داهاتی نۆکەندی سوێس 40% کەمیکردووە

زووم:

ئوسامە رەبیع سەرۆکی دەستەی نۆکەندی سوێس رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، داهاتی نۆکەندەکە 40% کەمیکردووە.

سەرۆکی نۆکەندە میسڕییەکە هۆکاری کەمبوونەوەی داهاتی سوێسی گەڕاندەوە بۆ هێرشی حوسییەکان بۆ سەر ئەو کەشتییانەی ئاراستەیان بەرەو ئیسرائیلە، ئەمەش وایکردووە کەشتییەکان رێڕەوەکانیان بگۆڕن و نەگەنە نۆکەندی سوێس.

راشیگەیاند، جوڵەی کەشتییەکان لە نۆکەندی سوێس بەڕێژەی 30% کەمیکردووە، سەرەتای ساڵی رابردوو تا 11ی کانوونی دووەم رۆژانە 777 کەشتی بە نۆکەندی سوێسدا تێدەپەڕی، ئێستا تا هەمان بەروار ژمارەی کەشتییەکان بۆ 544 کەشتی کەمبووەتەوە.

نۆکەندی سوێس سەرچاوەی سەرەکیی داهاتی دراوی بیانییە بۆ میسڕ کە ئێستا وڵاتەکە بەدەست کەمیی دراوی بیانییەوە دەناڵێنێت، لە ساڵی 2015وە هەوڵەکانی میسڕ دەستیپێکردووە بۆ فراوانکردن و زیادکردنی داهات لەڕێگەی کەنداوی سوێسەوە، تائێستا ئەو هەوڵانە بەردەوامن و لە جێبەجێکردندان.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button