بایدن: ئۆستن وەک وەزیری بەرگری دەمێنێتەوە و بێدەنگییەکەی هەڵەبوو

 

 

جۆ بایدن، بێدەنگیی لۆید ئۆستن وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی لە نەخۆشکەوتنی، بە کارێکی هەڵە ناودەبات، دەرگای گۆڕانکاریی لە پۆستی وەزارەتی بەرگریش دادەخات و دەڵێت، ئۆستن لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.

چەند رۆژی رابردوو ئاشکرابوو لۆید ئۆستن تووشی شێرپەنجە بووە و دوای چەند رۆژێک جۆ بایدن لەبارەی نەخۆشکەوتنەکەوە ئاگادارکرایەوە، سەرۆکی ئەمریکا لە ویلایەتی پێنسلڤانیا قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و گوتی، بێدەنگیی ئۆستن لە نەخۆشکەوتنی هەڵە بوو.

رۆژنامەنووسان لەبارەی ئەگەری گۆڕانکاریی لە پۆستی وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پرسیاریان لە بایدن کرد، لە وەڵامدا گوتی، بەدڵنیاییەوە ئۆستن لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.

ئۆستن لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجەی پرۆستات لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، هێشتا هیچ وادەیەک بۆ دەرچوونی وەزیرەکە لە نەخۆشخانە دیارینەکراوە

هەواڵی زیاتر

Back to top button