کۆشکى سپى: بەدوای ململانێ لەگەڵ ئێراندا ناگەڕێین

زووم؛

 

سەرەڕای هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر ئامانجەکانی حوسییەکان لە یەمەن، بەڵام واشنتن دووپاتیدەکاتەوە، “بەدوای ململانێ لەگەڵ ئێران ناگەڕێت”.

ئێمە بەدوای ململانێ لەگەڵ ئێراندا ناگەڕێین

لەو بارەوە جۆن کێربی گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئێمە بەدوای ململانێ لەگەڵ ئێراندا ناگەڕێین، ناشمانەوێت گرژییەکان لەناوچەکە زیاتر بێت، جەختیشدەکاتەوە، هیچ هۆکارێک نییە بۆ پەرەسەندنی گرژییەکان زیاتر لەوەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا روویداوە.

کێربى ئاماژەی بەوەشکرد، دەزانین ئێران پاڵپشتی حوسییەکان دەکات، بەوەى مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بۆ دابین دەکات، کە ئێمە بە روونی رامانگەیاندووە دەبێت تاران ئەم پشتیوانییە رابگرێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button