تورکیا دوو ئۆتۆمبێلى پەکەکەى لە ئامێدی کردە ئامانج و دوو گەریلاش برینداربوون

زووم:

 

تورکیا دوو ئۆتۆمبێلى لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردومانکردو دژەتیرۆرى کوردستانیش رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەوە دوو گەریلای پەکەکە برینداربوون.

دژەتیرۆری کوردستان-پارتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 1:20 خولەکی نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر گرووپێکی گەریلاکانی پەکەکە لە دەڤەری بەرگارە لە نزیک گوندی دێرەش لە ناحیەی دێرەلووکی سەر بە قەزای ئامێدی، دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لە چەک و تەقەمەنیی چەکدارانی پەکەکە سووتان و دوو گەریلا بریندار بوون.

پێشتریش ئاژانسی رۆژ نیوزی نزیک لە پەکەکە بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو ئۆتۆمبێلیان لە دەوروبەری گوندی دێرەش لە سنووری قەزای ئامێدی کردووەتە ئامانج و ئۆتۆمبێلەکان بە تەواوەتیی سووتاون، بەڵام زیانەکانی هێرشەکە نەزانراون و فڕۆکەش بە بەردەوامی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button