100 کارمەندى تەندروستى لە دهۆک دادەمەزرێن

زووم..

د.ئەفراسیاب موسا، بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى دهۆک رایگەیاند، 100 کارمەندى تەندروستى لە بەشى فریاکەوتنى نەخۆشخانەى ئازادى شارى دهۆک بەشێوەى گرێبەست دادەمەزرێن.
د. ئەفراسیاب موسا بە زوومى راگەیاند، ئەو 100 کارمەندە پەرستارن و بۆ بەشى فریاکەوتنى نەخۆشخانەى ئازادى دهۆک دادەمەزرێن.
دەڵێت، نەخۆشخانەکە کێشەى کەمى میلاکی هەیە و پێویستی بە کارمەندى پەرستارە.
بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى دهۆک دەڵێت، ئەو کارمەندانە بە بڕیارێکى ساڵى 2023 دادەمەزرێن و بەشێوەى ئۆنلاین فۆڕمیان پڕکردۆتەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button