سەرۆکی ئەفریقای باشوور: شانازییە سکاڵامان لە دژى ئیسرائیل تۆمارکردووە

 زووم..

سیریل رامافۆزا، سەرۆکی ئەفریقای باشوور رایگەیاند، هەست بەشانازییەکى گەورە دەکەم لەبارەی تۆمارکردنی داواى یاسایى، لە دژی ئیسرائیل کە لەلایەن وڵاتەکەیەوە تۆمارکراوە، بەرامبەر ئەو کوشتوبڕەى لە غەزە دەیکات.

سیریل رامافۆزا، لە گوتارێکدا لەبەردەم پارتی کۆنگرەی نیشتمانی ئەفریقا گوتى، ئامانجی وڵاتەکەمان لە کردنەوەی داوای یاسایی لە دژی ئیسرائیل لە دادگای نێودەوڵەتیدا، وەستاندنی کۆمەڵکوژییە لە کەرتی غەزە .

دەڵێت، ئەو هەنگاوەی ئێمە ناومانە مەترسیدارە، ئێمە وڵاتێکی بچووکین و ئابوورییەکى بەهێزمان نییە، رەنگە هێرش بکەنە سەرمان، بەڵام ئێمە پابەند دەبین بە پرەنسیپەکانمانەوە.

سەرۆکی ئەفریقای باشوور دەڵێت، بەڕاستی ئازاد نابین، تاوەکو گەلی فەلەستینیش ئازاد نەکرێت.

دادگای دادی نێودەوڵەتی لە لاهاى دەستیکردووە بە گوێگرتن لە داوایەکى ئەفریقای باشوور لە دژی ئیسرائیل بەهۆی ئەنجامدانی “تاوانی جینۆساید” دژی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەزە و ئەمڕۆش ، گوێبستى داواکەى ئیسرائیل دەبێت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button