شەممە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی جێگرەوەی حەلبوسی کۆدەبێتەوە

 

پەرلەمانی عێراق شەممە کۆدەبێتەوە و بڕیارە سەرۆک بۆ پەرلەمانەکە کۆببێتەوە.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی شەممەی بڵاوکردەوە، تەنها کاری کۆبوونەوەکە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی تازەیە بۆ پەرلەمان بۆ جێگرتنەوەی محەمەد حەلبوسی.

میدیاکانی عێراق سێ ناویان وەکو کاندیدی بەهێز بۆ بوونە سەرۆکی پەرلەمان باسکردووە، لەوانە، “سالم عیساوی” پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی سیادە، “مەحمود مەشهەدانی” پەرلەمانتاری سەر بە هاوپەیمانیی عەزم و “شەعلان کەریم” پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی تەقەدوم.

سەرۆکە نوێکەی پەرلەمان شوێنی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەگرێتەوە، کە لە 14ـى مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، بە بڕیارێکی دادگای فیدراڵی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە .

هەواڵی زیاتر

Back to top button