هۆکارەکانی ناسەقامگیری نرخی نەوت

زووم؛

 

نه‌وت، وه‌ك یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌كانی وزه‌، هه‌میشه‌ جۆرێك له‌ ناسه‌قامگیری له‌ نرخه‌كه‌یدا بوونی هه‌بووه‌، ئه‌مرۆ پێنجشه‌مه‌ نرخی نه‌وت له‌ بازاری جیهانیدا 77 دۆلاری تێپه‌راند، ئه‌م دیارده‌یه‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر رێژەى هه‌ڵاوسان هەیە و تێكرای ئاستی گشتی نرخه‌كان بەرزدەکاتەوە.

  •  داخستنی گەورەترین کێڵگەی نەوتی لیبیا

هۆكاری سه‌ره‌كی ناسه‌قامگیری نرخی نه‌وت په‌یوه‌سته‌ به‌ كه‌مكبوونه‌وه‌ی خستنه‌رووی نه‌وت و هه‌ڵكشانی خواسته‌ له‌سه‌ر نه‌وت له‌ بازاری جیهانیدا، له‌ چه‌ندین ناوچه‌ی جیهان كه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتن نا سه‌قامگیری هه‌یه‌ ، له‌ لیبیا یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان نه‌وت داخرا له‌م لایه‌نه‌وه‌ سوڤرۆ سەرکار، سەرۆکی تیمی کەرتی وزە لە بانکی دی بی ئێس دەڵێت: “لە لایەنی خستنه‌رووی نه‌وته‌وه‌، کۆمەڵێک هۆکار هەیە  یه‌كێكیان داخستنی گەورەترین کێڵگەی نەوتی لیبیایه‌، کە کاریگەری هه‌بوه‌  لەسەر كه‌مكردنه‌وه‌ی خستنه‌رووی نه‌وت به‌رێژه‌ی  نزیکەی 0.3 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا “.

  • هێرشی حوسیه‌كان

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌  هێرشی حوسیه‌كان له‌ یه‌مه‌ن   بۆ سه‌ر كه‌شتیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ، بری خستنه‌ڕووی نه‌وتی له‌ بازاری جیهانیدا كه‌مكردۆته‌وه‌ ، ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ راپۆتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌ به‌رده‌وامی هێرشی حوسییه‌كان نا سه‌قامگیری بازاری وزه‌ زیاتر ئه‌كات و نرخی نه‌وت به‌ ناجێگیری ده‌هێڵێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش هه‌ڵاوسان زیاتر ده‌كات و هه‌ژارییه‌كی زیاتر بڵاوده‌كاته‌وه‌.

له‌ جیهانی ئه‌مرۆدا، نەوت فاكته‌ری سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌، زیادبوونی نرخی نه‌وت راسه‌وخۆ ده‌بێـته‌ هۆی زیادبوونی تێچوونی به‌رهه‌مهێنان، ئه‌م زیادبوونه‌ش له‌ تێچوونی به‌رهه‌مهێنان تێكرای نرخی كاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌كان رووده‌دات.

  • زیادبوونی كرێی گواستنه‌وه‌

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ زیادبوونی نرخی نه‌وت زیادبوونی كرێی گواستنه‌وه‌ی كاڵا و خزمه‌تگوزاری لێده‌كه‌وێـته‌وه‌، بەگوێرەى راپۆرتی ناوه‌ندی چاودێری نرخه‌كان كه ‌باره‌گاكه‌ی له‌ پاریسه‌، نرخی گواستنه‌وه‌ی یه‌ك حاوییه‌ له‌ له‌ ساڵی 2022 له‌ چینه‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا له‌ 2,500 دۆلاره‌وه‌ بۆ به‌رزبووەته‌وه‌ بۆ 18,000 دۆلار، نرخی گواستنه‌وه‌ی یه‌ك كۆنتێنه‌ر له‌ چینه‌وه‌ بۆ میسر له‌ 3,000 دۆلاره‌وه‌ به‌رزبووەته‌وه‌ بۆ  15,000 دۆلار.

ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ ئابوورییه‌كان له‌ میسر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات   رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست  به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ دابینكردنی كاڵا و پێویستیه‌كان پشت به‌ هاورده‌كردنی كاڵاو و خزمه‌تگوزاری ده‌به‌ستێت،  ئه‌مه‌ش راسته‌خۆ مانای گواستنه‌وه‌ی هه‌ڵاوسانه‌ له‌ وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌وه‌ بۆ وڵاتانی به‌كاربه‌ر، به‌رزی نرخی نه‌وت تێچووی به‌رهه‌مهێنانی له‌ وڵاتانی وه‌به‌رهێن به‌رزده‌كاته‌وه‌.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button