ئێران درۆنێکی پێشکەوتوو بۆ روسیا دروستدەکات بۆئەوەی ئۆکراینی پێ بکوتێ

 زووم..

بەکارهێنانی درۆنی ئێرانی لەلایەن روسیاوە لە جەنگی ئۆکرایندا کاریگەریی زۆری لەسەر جەنگەکە هەبوو، ئێستا ئەو هەماهەنگییە دەچێتە قۆناغێکی پێشکەوتوو، چونکە تاران دەیەوێت درۆنێکی پێشکەوتووتری بۆ دروستبکات.

بە گوێرەی راپۆرتێکی سکای نیوزی بەریتانی لە سەرچاوەیەکەوە کە بە “ئەمنیی ئاگادار” ناوی بردووە دەڵێت، ئێران درۆنێکی هێرشبەری نوێی بۆ روسیا پەرەپێداوە و پێدەچێت مووشەکی بالیستشی بۆ دابین بکات تاوەکو لە جەنگەکەیدا دژی ئۆکراین بەکاریبهێنێت.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، درۆنەکە ناوی شاهید 107ـە و لە جۆری “خۆکوژ و سیخوڕی”ـە، لەوانەیە تەکنەلۆجیای پێویستیشی تێدابێت بۆ گەڕان بەدوای ئامانجە هەستیارەکانی وەک سیستەمی مووشەکی بەریتانی و ئەمریکی کە هێزەکانی ئۆکراین بەکاریان دەهێنن.

هەر بەگوێرەی سەرچاوەکە، رەنگە “ژمارەیەکی کەم” لەو درۆنە تایبەتە درابێت بە روسیا لە گرێبەستێکدا کە بە زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شێوەی درۆنی شاهید 107 نزیکە لە شاهید 101 و کلکێکی لە شێوەی پیتی ڤی ئینگلیزی هەیە، درێژییەکەی نزیکەی 2.5 مەتر و درێژی باڵەکانی سێ مەتر دەبێت.

شاهید 107 دەتوانرێت لە ئۆتۆمبێلێکەوە هەڵبدرێت و مەودای فڕینیشی تا 1500 کیلۆمەتر مەزەندە دەکرێت و پێدەچێت توانای گواستنەوەی پەخشی راستەوخۆی بۆ دانرابێت.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە کە ئێرانی و روسەکان لە بنکەیەکی ئاسمانی لە ناوەڕاستی ئێران درۆنەکەیان تاقیکردووەتەوە.

ئەگەرچی سکای نیوز هەوڵی داوە لێدوانی هەردوو وەزارەتی بەرگریی روسیا و ئێران وەربگرێت، بەڵام بێ وەڵام بوون.

هەواڵی زیاتر

Back to top button