مەکگۆرک دوور لە چاوی میدیا سەردانی قەتەری کردووە

زووم:

برێت مەکگۆرک، باڵاترین راوێژکاریی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوێنی سێشەممە دوور لە چاوی میدیاکان سەردانی قەتەری کردووە و لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولرەحمانی دووەم، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە کۆبووەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمریکا و دوو سەرچاوەی دیکە، کە ئاگاداری گەشتەکەن و قسەیان بۆ ماڵپەڕی ئاکسیۆس کردووە، گفتوگۆکانیی مەکگۆرک پەیوەندیی هەبووە بە ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو هەوڵانەی بۆ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکانی لای حەماس دەدرێن.

سەردانەکەی مەکگۆرک هاوکاتە لەگەڵ سەردانی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمانەش بەشێکن لەو هەوڵە چڕانەی ئیدارەی بایدن خستوونیەتەگەڕ بۆ ئازادکردنی بارمتەکان.

Demonstrators during a rally demanding the release of hostages held by Hamas operatives in Tel Aviv, Israel

بەشێکی دیکەی ئەم جموجۆڵە دیبلۆماسییانەی ئەمریکا پەیوەندیی هەیە بە ناردنی پەیامێک بۆ ئێران و حوسییەکانی یەمەن بۆ ئەوەی ببنە هەوڵێک بۆ ساردکردنەوەی ئەو دۆخەی ناوچەکە تێی کەوتووە.

ئەوەی کۆبوونەوەکانی بە شاراوەیی هێشتووەتەوە ئەوەیە نە کۆشکی سپی و نە حکومەتی قەتەر هیچ راگەیەندراوێکیان لەبارەی گەشتەکەی مەکگۆرکەوە بڵاونەکردووەتەوەو کۆشکی سپیش رەتیکردووەتەوە هیچ لێدوانێک بۆ میدیاکان بدات.

قەتەر و میسر پێکەوە نێوەندگیری دەکەن لەنێوان ئسیرائیل و حەماسدا بۆ ئازادکردنی بارمتەکان، کە جگە لە حەوت هاووڵاتی ئەمریکی، سەرجەمییان ئیسرائیلین و هێشتا لە غەزەن.

هەرچەندە ئیسرائیل پێشنیازنامەی رێککەوتنەکانی پێگەیشتووە، هێشتا لایەن شەڕکەرەکان ناکۆکن و بۆشایی زۆر لەنێوانیاندا ماوە، ئەم هەوڵانەی ئێستاش دوای ئەوە دێن، کە حەماس لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا رەتیکردەوە دانوستان بکات بەهۆی ئەوەی فەرماندەیەکی باڵای بەناوی ساڵح عاروریی لە ‌هێرشیکی ئیسرائیلدا کوژرا.

هەواڵی زیاتر

Back to top button