ترەمپ وەزارەتی داد بە نزیکی لە بایدنەوە تۆمەتبار دەکات

زووم..

دۆناڵد ترەمپ هۆشداریی دا لە بەردەوامیی لێپێچینەوە لەگەڵیدا، دەڵێت، سەردەکێشێت بۆ “پشێوی”، وەزارەتی دادیش بە نزیکی لە جۆ بایدنی سەرۆک تۆمەتبار دەکات.

ئەمڕۆ دادگای ئەمریکا گوێی بۆ گوتەکانی ترەمپ گرت، داوایکرد پارێزراو بێت لە لێپێچینەوە، گوتی، دادگاییکردنی وەک کردنەوەی سەری “سندوقی پاندۆرا” دەبێت.

“سندوقی پاندۆرا” خوازەیەکە بۆ شتێک کە کێشە و چارەڕەشیی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، ترەمپ گوتوویەتی، “زۆر ناڕەوایە کاتێک رکابەرێکی سیاسی لەلایەن وەزارەتی دادەوە کە سەر بە سەرۆک جۆ بایدنە، لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت”.

ترەمپ ئاماژەی بەوەیش کرد، “ئەوان وا هەستدەکەن بەم رێگەیە دەتوانن بیبەنەوە، بەڵام بەمشێوەیە ناچێتە سەر، ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بێت، دەبێتە مایەی پشێوی لە وڵاتدا”.

دۆناڵد ترەمپ وەک کاندیدی کۆمارییەکان تاکە رکابەری بەهێزی جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکانە بۆ هەڵبژاردنی 2024ـی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button