کۆمپانیای ئەپڵ سزای پێبژاردنی خاوبوونەوەی ئایفۆنەکان دەدات

زووم:

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی دەستیکرد بە پێدانی ئەو سزا داراییەی، کە لەسەریەتی دوای ئەوەی سکاڵای چەند بەکارهێنەرێکی لە ئەمریکا دۆڕاند بەهۆی “خاوکردنەوەی بەئەنقەستی” ئایفۆنەکانی.

ئەو بڕە پارەیە، کە پێویستە کۆمپانیاکە بیداتە سکاڵاکاران 500 ملیۆن دۆلارە، هەر سکاڵاکارێکیش بڕی 92 دۆلاری وەک قەرەبوو پێدەدرێتەوە.

سکاڵاکان لە سەرەتای ساڵی 2017ـەوە لە دژی ئەپڵ تۆمارکراون، پاشان دانینا بەوەی خۆی بە ئەنقەست خێرایی مۆبایلەکانی کەمکردووەتەوە بەهۆی کێشەی کۆنبوونی پاترییەکانیان و ئەمەشی بۆیە کردووە بۆئەوەی مۆبایلەکان لەناکاو نەکوژێنەوە.

بڕیاری پێدانی قەرەبووکردنەوەکەش دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵی 2020 بەڵام هەنگاویی کردەیەی بۆ پێدانی ئەو قەرەبووە لەم مانگەدا دەستپێکردووە.

بابەتەکە پەیوەندی بە وەشاندنی 10ی سیستەمی بەگەڕخەری ئایفۆنەکانەوە هەیە، لە سەرەتادا نکۆڵی لەو دەنگۆیانە دەکرد، بەڵام دواتر داوای لێبووردنی لە کڕیارانی کرد و لە ساڵی 2018 نرخی پاترییەکانی بۆ 29 دۆلار دابەزاند. دواتر بەهۆی بردنەوەی سکاڵاکارەکانەوە، ئەپڵ رازیبوو بەوەی قەرەبووی ئەو کەسانە بکاتەوە کە سکاڵایان تۆمارکردبوو.

هەواڵی زیاتر

Back to top button