چەند خۆپیشاندەرێک بە درووشمی ئاگربەست بۆ غەزە گوتارێکی بایدنیان بڕی

زووم:

لەکاتێکدا جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کڵێسایەکی کارۆینای باشوور گوتاری دەدا، کۆمەڵێک خۆپیشاندەر بە گوتنەوەی درووشمی “هەر ئێستا ئاگربەست” گوتارەکەیان پێ بڕی.

خۆپیشاندەران لە کڵێساکەدا هەستانە سەر پێ و درووشمی “هەر ئێستا ئاگربەست”یان بۆ غەزە دەگووتەوە و، داوایان لە بایدن کرد “هەنگاو بنێت بۆ ئاگربەست”.

یەکێک لە خۆپیشاندەران هاوار دەکات و دەڵێت، “زیاتر لە 20 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، خوێنی ئەوان لە دەستی ئێوەدایە”.

خۆپیشاندەران کە دواتر لەلایەن کارمەندانی ئەمنییەوە کرانە دەرەوە، دەستیان کرد بە دووبارەکردنەوەی درووشمەکانیان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button