کۆمەڵەی هۆتێل و چێشتخانەکانی دهۆک: ئاماری گەشتیاران زیادەڕەوی تێدا کراوە بۆ زیادکردنی باج لەسەرمان

زووم:

 

کۆمەڵەی هۆتێل و مۆتێلەکانی دهۆک ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگاکە لەبارەى ژمارەی گەشتیاران رەتدەکەنەوە و دەڵێن، زیادەڕەوی زۆری تێدا کراوە.

نوێنەری کۆمەڵەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە شەوی سەری ساڵدا تەنها 517 کەس لە هۆتێل و مۆتێلەکانی دهۆک ماونەتەوە، لە کاتێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دهۆک دەڵێت، لە ماوەی 22ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو تاکو یەکی ئەم مانگە، زیاتر لە 59 هەزار گەشتیار سەردانی دهۆکیان کردووە.

دەشڵێت، ئاماری گەشیاران لە ساڵی 2023دا دروست نییە و زیادەڕەوی تێدا کراوە، ساڵی رابردووش کەمتر لە 400 هەزار گەشتیار چوونەتە دهۆک.
ئەوان جەختدەکەنەوە کە زۆری ئامارەکە کاریگەری لەسەر زیادکردنی باج دەبێت.

هەواڵی زیاتر

Back to top button