سەربازێکی ئەمریکی بە تۆمەتى سیخوڕیکردن بۆ چین سزای دوو ساڵ زیندانی درا

زووم:

 

بە تۆمەتى سیخوڕیکردن بۆ چین، وەزارەتى دادى ئەمریکی سزای دووساڵ زیندانیکردنى بەسەر سەربازێکى ئەمریکیدا سەپاند.

لە راگەیەنراوێکی وەزارەتەکەدا هاتووە، وینینگ چاوی 26 ساڵ، سەربازێکى هێزی دەریایی ئەمریکى بووە لە ویلایەتى لۆس ئەنجلۆس، زانیارییە هەواڵگرییەکان ئەوەیان پشتڕاستکردووەتەوە کە وینینگ لە مانگی تشرینى یەکەمی ساڵی رابردوودا زانیاری گرنگ و هەستیاری دزەپێکردووە و داویەتى بە دەزگای هەواڵگریی چین.

وەزارەتەکە دەشڵێت، ئەو سەربازە بە 27 مانگ زیندانیکردن و پێنج هەزار و 500 دۆلار پێبژاردن سزا دراوە.
سەربازە سزادراوەکە دانی بەوەداناوە لە نێوان مانگی ئابی 2021 و ئایاری 2023 ، نزیکەی 15 هەزار دۆلاری لە بریکارێکی هەواڵگری چینی وەرگرتووە، ئەویش لە بەرامبەردا سەبارەت بە ئاسایشی ئۆپەراسیۆن و مەشقی سەربازی و ژێرخانی هێزی دەریایی ئەمریکا، زانیاری هەستیاری بە هەواڵگریی چین داوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button