لە شاشەکانی فڕۆکەخانەی بەیروتەوە پەیامی دژەشەڕ درا بە حەسەن نەسروڵا

زووم:

ئاژانسی هەواڵی لوبنان رایگەیاند، سیستمی پشکنینی گەشتیارانی فڕۆکەخانەی بەیروت هاککراوە و بەوهۆیەوە لەکارکەوتووە، هاککەرەکان چەند پەیامکێکی دژەشەڕیان بۆ حەسەن نەسروڵا ناردووە.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا، جگە لە پەکخستنی سیستمی پشکنین، سەرجەم شاشەکانی فڕۆکەخانەکە هاککراون و لەسەر شاشەکان پەیام دژی حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵا بڵاوکراوەتەوە.

پەیامی سەرەکیی هاککەرەکان بۆ نەسروڵا ئەوە بووە کە لوبنان پەلکێشی جەنگێکی کارەساتبار نەکات، ئەگەرنا، دەبێت بەرپرسیارێتیی ئەنجام و لێکەوتەکانی لەئەستۆ بگرێت.

دواتر چەند گروپێکی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی لوبنان بەرپرسیارێتیی هێرشە ئەلیکترۆنییەکایان لەئەستۆگرت.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button