بۆ یەکەمجار وەزیری بەرگریی ئەمریکا قسە لەبارەی نەخۆشیەکەی دەکات

زووم..

بۆ یەکەمجار لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا قسە لەبارەی نەخۆشیەکەی دەکات و دەڵێت، لە نزیکترین کاتدا دەگەڕێتەوە بۆ کارەکەی.

لۆید ئۆستن کە لە رۆژی دووشەممەی رابردووەوە و بەهۆی تێکچوونی رەوشی تەندروستییەوە لە نەخۆشخانەی واڵتەر ریدی سەربازیی لە نزیک واشنتنی پایتەخت خەوێنراوە، بەبێ ئەوەی جۆری نەخۆشییەکەی ئاشکرا بکات رایگەیاند، چاکبووەتەوە و بەمنزیکانە دەگەڕێتەوە بۆ کارەکەی لە باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری (پێنتاگۆن).

هەرچەندە وەزیرە تەمەن 70 ساڵانەکەی ئەمریکا، نزیکەی هەفتەیەکە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، بەڵام تاوەکو رۆژی شەممە هەواڵی نەخۆشکەوتنی بڵاونەکرایەوە، کە بەگوێرەی میدیا ئەمریکییەکان، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی دیکەی کۆشکی سپی ئاگاداری نەخۆشکەوتنی ئۆستن نەبوون و پێنتاگۆن لە نەخۆشییەکە ئاگاداری نەکردونەتەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button