گۆڕان لیژنەیەکی بۆ دیاریکردنی رۆژی کۆنفرانسی نیشتمانی پێکهێنا

زووم:
کۆبوونەوەی هەردوو جڤاتەکەی بزووتنەوەی گۆڕان کۆتایی هات و لیژنەی باڵای کۆنفرانسیش راسپێردرا بۆ دیاریکردنی رۆژێک بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی نیشتمانیی بزووتنەوەکە.

ئەندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەرجی بڵاونەکردنەوەی ناوەکەی بە زوومی گوت، لە کۆبوونەوەکە بڕیاردرا رۆژێک لەم مانگە دیاریبکرێت بۆ ئەنجامدانی رۆژی کرنفرانسی نیشتمانی.

گوتیشی، لە کۆنفرانسی نیشتمانیدا رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەراندن و ئەندامانی جڤاتی گشتی هەڵدەبژێردرێن.

بڕیاربوو 30ی كانوونی یەکەم کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن بەرێوەبچێت، بەڵام دواخرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی زووم، دواکەوتنی کۆبوونەوەکە، بەهۆی ئامادەنەبوونی نوێنەری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردەکانی عێراقەوە بووە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button