رەجەب تەیب ئەردۆگان: رێژەى هەڵئاوسان دادەبەزێنین

زووم؛

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا رایگەیاند، حکومەت هەوڵى بەرچاو دەدات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەى کە دابەزاندنى رێژەى هەڵئاوسانە بۆ 33% لە 2024دا و 15% لە 2025دا و بۆ ساڵى دواتریش 8.5%.

راشیگەیاند، بە بەردوامى پشتیوانى هاوکارە متمانەپێکراوەکانمان لە بەڕێوەبردنى ئابووریدا کردووە، دووپاتیشى دەکەینەوە ئەو متمانەیە بە خۆیان و بە سیاسەتە جێگیرەکەیان بەردەوامە.رێژەى هەڵئاوسان لە تورکیا ساڵى رابردوو بۆ 85% بەرزبووەوە، لە کانوونى یەکەمى 2023دا رێژەکەى 65% بوو هەر بەو بەرزییەش پێى نایە 2024ەوە.

ئەردۆغان گوتیشى، یەدەگى بانى ناوەندى گەیشتووەتە ئاستێکى بەرز کە 145 ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە، ئاستى هەناردەکردنیش لە 2023دا بە بەهاى 255 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بووە کە پێوانەیەکى بەرزە.
دواى سەرکەوتنەکەى لە مانگى ئایارى ساڵى رابردوودا، ئەردۆغانە گۆڕانکارى لە تیمە داراییەکەیدا کرد و کە دیار و متمانەپێکراوەکانى هێنایە پێشەوە، لەوانە محەمەد شیمشێکى کردە وەزیرى دارایى و حەفیزە گایەى کرد بە سەرۆکى بانکى ناوەندى تورکیا.

هەواڵی زیاتر

Back to top button